روانگەی سووری: شەڕ و پێکدادانی توند لە شاری منبج بەردەوامە
4 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- هێزەکانی هەسەدە بەچەکی قورس چەندین ناوچەیان لە باشوری رۆژهەڵاتی منبج تۆپبارانکرد.
- هێزەکانی سوریای دیموکرات دزەیانکردووەتە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شاری منبج.
- شەڕ و ڕوبەڕونەوەی توند رویدا.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزەکانی هەسەدە بەچەکی قورس چەندین ناوچەیان لە باشوری رۆژهەڵاتی منبج تۆپبارانکرد، دواتر شەڕ و پێکدادانی توند لەنێوان هەسەدە و چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا رویدا.
دەشڵێت: هێزەکانی سوریای دیموکرات دزەیانکردووەتە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شاری منبج، لەوێش شەڕ و ڕوبەڕونەوەی توند رویدا، تائێستاش زیانەکان ئەو پێکدادانە نەزانراون.
هاوکات، لەمیحوەری بەنداوی تشرین هێزەکانی هەسەدە هێرشێکی چەکدارە توندڕەوکانیان بۆ سەر گوندی سەعیدین تێکشکاند.
بابهتی پهیوهندیدار