كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما وەك خۆی دەبێت
4 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.
- سبهی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان پێشبینیكرد ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان و سبهی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.
كهشناسی بڵاویكردەوە ئهمڕۆ سێشهممه ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژهی بهوهشكرد، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، خێراى با لەسەرخۆ- مامناوەند لەنێوان (10 - 20) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى