له رۆژهەڵاتى کوردستان ٣٤٠ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
-٥٩ لەو کۆڵبەرانە گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٦ کەسیشیان بریندار بوون.
- ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ زیادیکردووە.
- هەروەها ٢٢ کۆڵبەریان منداڵ بوون و تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە.
بەپێى ئامارێک لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ٣٤٥ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و لە ڕێگاکانی نێوان ڕێگاوبانەکان لە پارێزگاکانی سنە (کوردستان) و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆو بەفربارین وبەستەڵەک و مین و تەقەمەنی و کەوتنە خوارەوە لە شاخەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.
ماڵپەرى کۆڵبەر نیوز ئامارى ساڵى رابردووى بڵاوکردوەتەوەو بەپێى ئەو ڕاپۆرتە، ٥٩ لەو کۆڵبەرانە گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٦ کەسیشیان بریندار بوون، ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ زیادیکردووە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە کۆی گشتی ٣٤٥ کۆڵبەرەکە، ٢٥٩ حاڵەتیان کە یەکسانە بە ٧٥ لەسەد، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانى کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بووە.
هەروەها ٢٢ کۆڵبەریان منداڵ بوون و تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە، یەکێک لەوانە بووە بەهۆی بەستەڵەک و سەرماى زۆرەوە گیانى لەدەستداوە.