ره‌وشی كه‌شوهه‌وای هه‌رێمى كوردستان
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا.
- پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینیكرد ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش رو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن.
كه‌شناسی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ، خێرای با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند له‌نێوان 10-15 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه به‌هه‌مانشێوه كه‌شی ناوچه جیاجیاكان و ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر :17 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 15 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 16 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 18 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 16 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 15 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 3 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 12 پله‌ی سیلیزی