شاندی ئیمڕاڵی سەردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا دەكات

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- شانده‌كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌ردانی نومان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان ده‌كات.

- پێكه‌وه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی كورد له‌ توركیا ده‌كه‌ن.

 

شاندی ئیمڕاڵی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی سه‌رۆکی  په‌رله‌مانی توركیا و سه‌رۆكی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) ده‌كات.

شانده‌كه‌ی ئیمڕاڵی پێڕكهاتوه‌ له‌ سری سورەیا ئۆندەر، په‌روین بوڵدان په‌رله‌مانتارانی ده‌مپارتی كه‌ سه‌ردانی ئیمڕاڵیان كردوه‌ و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كۆبونه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د تورك، هاوسه‌رۆكی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین-یش له‌سه‌ر داوای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بوه‌ته‌ ئه‌ندامی شانده‌كه‌.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، شانده‌كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌ردانی نومان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان ده‌كات و پێكه‌وه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی كورد له‌ توركیا ده‌كه‌ن.

سێری سورەیا ئۆندەر و په‌روین بوڵدان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا له‌ فراكسیۆنی ده‌م پارتی، دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە لە 28ی 12ی 2024، گەشتی کۆبونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی نوێنەرایەتی لە پەرلەمان دەستپێدەکەن.

شاندەکە کە ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد لەخۆدەگرێت و ئه‌مڕۆش لەگەڵ نومان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمان و دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە کۆدەبنەوە، دوای تەواوکردنی سەردانەکەیان بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان، شاندەکە سەردانی بازنەی کۆمەڵایەتی جۆراوجۆریش دەکەن، لەوانە ڕێکخراوە ناحکومییەکان، سەندیکاکان، ڕێکخراوە کرێکاری و پیشەییەکان.

دوای تەواوکردنی سەردانەکان، کە تێیدا زانیاری لەسەر کۆبونەوەکانی ئیمڕاڵی دەدرێت و بۆچون و پێشنیارەکان وەردەگیرێن، شاندەکە لێدوانێکی ورد بۆ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار