کەشناسی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە چوار پلەی ژێر سفر.

- ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

- پلەی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبێتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەینێ پلەی گەرما کەمێک بەرزبێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ نزمترین پلە گەیشتووەتە -4.

کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا و ئاماژەشیدا بەوەی نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە چوار پلەی ژێر سفر.

 

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبێتەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

 

هەولێر :16 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى

دهۆک : 16 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 2 پلەى سیلیزى

سۆران : 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار