دەم پارتی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە باش وەسف دەكات
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- کۆبوونەوەکە 50 خولەکی خایاند و شاندی دەم پارتی روونکردنەوەیەکی کورتی بە راگەیاندن دا.
- کۆبوونەوەکە زۆر باش بوو و لە کۆبوونەوەکەدا زانیارییان سەبارەت بە دیدارەکەی ئیمراڵی بە سەرۆکی پەرلەمان داوە.
- دوای هەموو ئەو سەردانانە وەکو شاند لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا روونکردنەوە دەدەین.
شاندی دەم پارتی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایانگەیاند، كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا باش و هیوا بەخش بوو.
هەریەک لە پەروین بوڵدان، سرری سورەییان ئۆندەر و ئەحمەد تورک وەکو شاندی دەم پارتی بۆ دیدارەکانی تایبەت بە پرسی کورد ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ نومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە 50 خولەکی خایاند و شاندی دەم پارتی روونکردنەوەیەکی کورتی بە راگەیاندن دا.
سرری سورەییا ئۆندەر وتی: کۆبوونەوەکە زۆر باش بوو و لە کۆبوونەوەکەدا زانیارییان سەبارەت بە دیدارەکەی ئیمراڵی بە سەرۆکی پەرلەمان داوە و گوێیان لە پێشنیازەکانی سەرۆکی پەرلەمان گرتووە.
دەشڵێت: هەڵسەنگاندنێکی گشتیمان بۆ بابەتەکان کرد، دواتر لەگەڵ بەڕێز باخچەلی بەردەوام دەبین، لەوانەیە رۆژی دووشەممە لەگەڵ پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، ئاکپارتی، بە گشتی لەگەڵ تەواوی نوێنەرەکانی پەرلەمان کۆدەبینەوە و بۆ ئەم مەبەستە کاتەکان دیاری دەکرێن، دوای هەموو ئەو سەردانانە وەکو شاند لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا روونکردنەوە دەدەین.
بەگوێرەی پلانەکانی دەم پارتی، دوای کۆبوونەوەکان، شاندەکەی دەم پارتی دووبارە سەردانی ئیمراڵی دەکاتەوە و دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سازدەکات.