كاروانێكی نوێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەگاتە حەسەكە و دێرەزوور
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- لە دەروازەی وەلیدی نێودەوڵەتیەوە كاروانێكی نوێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەیشتە سووریا.
-كاروانەكە پێكهاتوە لە 50 بارهەڵگر.
- لە ماوەی 3 هەفتەدا 7 كاروان كە پێكهاتون لە 300 بارهەڵگر لە عێراقەوە داخڵی سووریا بوون.
كاروانێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لە 50 بارهەڵگر پێكهاتوە لە سنورەكانی عێراقەوە له هەرێمی كوردستانەوە هاتوه بەرەو حەسەكە و دێرەزوور.
كەناڵی العربیة ئاشكرای كرد لە دەروازەی وەلیدی نێودەوڵەتیەوە كاروانێكی نوێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستانى عێراقەوە هاتووه و گەیشتووەتە سووریا.
وتیشی: كاروانەكە پێكهاتوە لە 50 بارهەڵگر و ڕۆشتوونە بۆ حەسەكە و دێرەزوور.
ڕونیشیكردەوە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەدەوە لە ماوەی 3 هەفتەدا 7 كاروان كە پێكهاتون لە 300 بارهەڵگر لە عێراقەوە داخڵی سووریا بوون.
بابهتی پهیوهندیدار