هەسەدە: لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج هێرشێكی گەورەی چەكدارانی سەر بە توركیامان تێكشكاند
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- سەدان چەكداری ئۆزبەگی و توركستان و چیچان، بە پشتیوانی توركیا هێرشیان بۆسەر گوندەكانی باشورو ڕۆژهەڵاتی مەنبج دەستپێكرد.
- بەڵام هێزەكانمان بەرپەرچیان دایەوە دەیان کەسیان کوشتوە و بریندارکردووه.
- شەڕڤانانان بەرخۆدانێکی گەورەیان لە دژی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوان نیشاندا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، رایدەگەیەنێت سەدان چەكداری ڕێكخراوی "حوراس دین" لە ڕەگەزنامەی ئۆزبەگی و توركستان و چیچان، بە پشتیوانی توركیا وگروپە چەكدارەكان هێرشیان بۆسەر گوندەكانی باشورو ڕۆژهەڵاتی مەنبج دەستپێكرد، كە دەكەونە دەوروبەری بەنداوی تشرین، بەڵام هێزەكانمان بەرپەرچیان دایەوە دەیان کەسیان کوشتوە و بریندارکردووه.
بەپێى ناوەرۆکى راگەیەندراوەکەى ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە پاڵپشتی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی داگیرکەری تورکیا و هەروەها تانک و زرێپۆشە مۆدێرنەکان، گروپە بەکرێگیراوەکان هێرشی گەورەیان کردووەتەسەر گوندەکانی (ئەلئەتشانە، ئەلسەعیدین، خربەت توێنی، مەحشییەت شێخ عوبێد ئەلمستەفا، خربەت زەمالە، ئەلمستەها، سەعیدین، تل سیریتەل و گوندی عەلوش) لە باشوورو ڕۆژهەڵاتی شاری منبج، کە شەڕڤانانان توانیویانە هەموو هێرشەکان پووچەڵ بکەنەو ەو دەیان بەکرێگیراو بکوژن.
هەسەدە لەبەشێکى دیکەى راگەیەندراوەکەیاندا ئەوەیان خستوەتە ڕوو، شەڕڤانانان بەرخۆدانێکی گەورەیان لە دژی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوان نیشاندا، لە کاتێکی دیکەدا دیمەنەکانی ئەو تێکهەڵچوونە و لەناوبردنی ئۆتۆمبێلەکانی دوژمن بڵاودەکەنەوە.