لەدوای پشووەکان پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە نۆ وەزیر دەکات

3 ڕۆژ لەمەوپێش



ــ به‌نگین رێكانى، وه‌زیرى ئاوه‌ندانكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر لیستى پارتى تێدایه‌.

ــ تیمێک بۆ لێکۆڵینەوە و زانیاری تەواویان کۆکردوەتەوە بۆ ئەم لێپرسینەوەیە.

ــ یاداشتێکیش دراوەتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی لێپرسینه‌وه‌كه‌.

 

ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە خولی نوێی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوە لە نۆ وەزیری حکومەتەکەی سودانی بکرێت و یەکێک لەو وەزیرانەش بەنگین ڕێکانیە لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەنجومەنی نوێنەران بە پشتبەستن بە مادەی 58ی دەستووری عێراق بۆ ماوەی 30 ڕۆژ بۆ ماوەی یاسادانان چووەتە پشوەوە تا نۆی ئەم مانگە لەپشوودا دەبن دواتر کۆبونەوەکان دەستپێدەکاتەوە.

 هادی سەلامى ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق (سه‌ربه‌خۆو دانیشتوى پارێزگاى نه‌جه‌ف)، وتی: ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی و واژۆی پێویست کۆکراوەتەوە، بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەو وەزیرانە بکرێت، یاداشتێکیش دراوەتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە تیمێک بۆ لێکۆڵینەوە و زانیاری تەواویان کۆکردوەتەوە بۆ ئەم لێپرسینەوەیە.

ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ناوی بەشێک لە وەزیرەکانی ئاشکراکرد کە بڕیارە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت، لەوانە  پابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، وەزیری بازرگانی سائیر داود، زیاد عەلی وەزیری کارەبا، هەیام یاسر وەزیری  پەیوەندییەکان، ڕەزاق سەعداوی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، هەروەها هەردوو سەرۆکی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و دەستەی وەبەرهێنان.

ئەنجوومەنی نوێنەران لە نۆی مانگی یەکەوە دەست بە خولی نوێی یاسادانان دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئامادەکارییە چڕەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو یاسایە گرنگانەی کەڵەکەبوو کە گرنگن، دیارترین ئەو یاسایانە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسایەتییە ، لێبوردنی گشتی، خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار