سۆران عومه‌ر: هەرێم دەستی بەسەر داهاتی نەوت و ناوخۆدا گرتووە
2 ڕۆژ لەمەوپێش
ــ هەرێم دەستی بەسەر داهاتی نەوت و ناوخۆدا گرتووە
ــ حكومه‌تى هەرێم ماوه‌ى 35 ڕۆژ موچەی مانگی 10 و 11 ی بەبارمتە گرت
ــ هەرێم دەیەوێت ئەو 441 ملیارەی دیکەی بۆ بێت بیخاتە بری پڕکرنەوەی موچەی مانگی 10 و 11
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق، له‌سه‌ر لیستى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى، رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى هەرێم ماوه‌ى ٣٥ ڕۆژ موچەی مانگی ١٠ و ١١ ی بەبارمتە گرت و دەیەوێت موچەی مانگی 12 نەدات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، له‌په‌ره‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، نوسینێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و تیایدا ئه‌وه‌ى خستوه‌ته‌ڕوو، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بەبێ هیچ هۆکارێک موچەی مانگی ١٠ یان ١٧ ڕۆژ دواخست و بە ٧ ڕۆژ دابەشیان کرد، موچەی مانگی یانزەشیان ١٨ ڕۆژ دەست بەسەرا گرت و بڕیارە بە ٤ ڕۆژ دابەشی بکەن.
به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره :لەم ١٧ ڕۆژەدا خەریکی کات کوشتن و سەرقاڵکردنی موچەخۆران بوون بەناڕاست.
سۆران عومه‌ر له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه ده‌خاته روو، هەرێم دەیەوێت ئەو ٤٤١ ملیارەی دیکەی بۆ بێت بیخاتە بری پڕکرنەوەی موچەی مانگی ١٠ و ١١ و بڵێت بەغدا موچەی مانگی ١٢ی نەناردوە.
له‌كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى عێراق ده‌ڵێت :هەرێم وا دەستی بەسەر داهاتی نەوت و ناوخۆدا گرتووە وەزارەتی دارایی دەڵێت بەناچاری لەداهاتی ناوخۆ تەواوکاری موچەی مانگی ١٠ یان داوە، وەک ئەوەی داهاتی ناوخۆ ماڵی باوکیان بێت.