شاندى دهم پارتى سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەكەن
2 ڕۆژ لەمەوپێش
ــ لەگەڵ دەیمرتاش گفتوگۆ لەبارەی نامە حەوت خاڵییەكەی ئۆجەلان دەكەن
ــ شاندهى دهم پارتى سەردانی پارتەكانی ناو پەرلەمانی توركیا بكەن
ــ لەگەڵ پارتی ئاییندە و ئاکەپە و پارتی سەعادەت كۆدهبنهوه
ئەو شاندەی دەم پارتی لە كۆتای ساڵی ڕابردوو سەردانی ئیمراڵییان کردو دیداریان لەگەڵ ع.بد.و.ڵا ئ.ۆج.هلا.ن ئەنجامدا، بەرنامەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی پەرلەمانی توركیا ڕاگەیاندو بڕیاریشه سهردانى سەڵاحەدین دەمیرتاش بكهن.
شاندى پارتی یەكسانی و دیموكراتی (دەم پارتی) كە پێكهاتون لە پەروین بوڵدان و سری سورەیان ئۆندەرو ئەحمەد تورك، لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لەگەڵ ئۆجهلان لە ئیمراڵی کۆبوونەوەو دوای ئەم کۆبوونەوەیە دەستیان بە دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی توركیا کرد.
بڕیاره رۆژی 6 و7 ئەم مانگە ئهو شاندهى دهم پارتى سەردانی پارتەكانی ناو پەرلەمانی توركیا بكەن، دواتر لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گەلان لە زیندانی ئەدرنە كۆببنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاكان، بڵاویانكردووەتەوە، شاندهكهى ئیمرالی لەگەڵ دەیمرتاش گفتوگۆ لەبارەی نامە حەوت خاڵییەكەی ئۆجەلان دەكەن، كە (29) مانگی رابردوو و رۆژێك دوای سەردانی وەفدەكەی دەم پارتی بۆ ئیمرالی، ناوەرۆكەكەی بۆ رای گشتی بڵاوكرایەوە.
هاوكات شاندەكەی دەم پارتی لە ٦ی کانوونی دووەم لەگەڵ پارتی ئاییندە و ئاکەپە و پارتی سەعادەت، لە ٧ی کانوونی دووەم لەگەڵ پارتی سەرلەنوێ ڕەفا و دەڤا کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی ئاشکرای کردوە، شاندەکە ڕۆژی ٦ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی ئاییندە ئەحمەد داودئۆغڵو لە ناوەندی گشتی کۆدەبێتەوە. پاشان کاتژمێر ١:٣٠ سەردانی ئاکەپە دەکەن. دوایین کۆبوونەوەی ئەو ڕۆژە کاتژمێر ٣:٣٠ لە ناوەندی گشتی پارتی سەعادەت لەگەڵ سەرۆکی گشتی مەحمود ئاریکان بەڕێوەدەچێت.
شاندەکە ڕۆژی ٧ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١:٠٠ لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی دەڤا عەلی باباجان لە ناوەندی گشتی پارتەکە کۆدەبێتەوە. هەمان ڕۆژ کاتژمێر ٣:٣٠ لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی سەرلەنوێ ڕەفا فاتیح ئەربەکان لە ناوەندی گشتی پارتی سەرلەنوێ ڕەفا کۆدەبنەوە.