ئه‌مرۆ ساماڵ ده‌بێت سبه‌ینێ باران ده‌بارێت

2 ڕۆژ لەمەوپێش



ــ سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەستپێبكات

ــ پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەستپێبكات، بەڵام ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 4.1.2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەورو پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزم دەبنەوە.

بەڵام سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پێشبینی بارینی نمەباران دەکرێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا، ئەگەری بارینی بەفرێکی کەمیش هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو به‌مجۆره‌یه‌ :

هەولێر:  13 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک: 14 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى

سۆران: 11 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار