له‌په‌روێزخان ده‌ست به‌سه‌ر هەشت ملیۆن لیتر سوته‌مه‌نى قاچاخدا گيراوه

2 ڕۆژ لەمەوپێش



ــ ئه‌و سوته‌مه‌نیه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ ده‌یانویست بیبه‌ن بۆ هه‌رێمى كوردستان

ــ دۆسیه‌و په‌راوى تایبه‌ت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ كراوه‌ته‌وه‌

ــ به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو سوته‌مه‌نى قاچاخ هەشت ئه‌وه‌نده‌ زیاتره

فەرماندەی پۆلیسی گومرگى پارێزگای کرماشان، رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ سنورى مه‌رزى په‌روێزخان لە ماوەی هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، توانیویانه‌ ده‌ستبگرن به‌سه‌ر هەشت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر بەرهەمی سوته‌مه‌نى قاچاخدا.

ڕائید ئیقباڵ کەرەمی بەڕێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گومرگى پارێزگای کرماشان، به‌ ماڵپه‌رى ئیرنا ڕۆژی شەممە، ڕایگەیاندوه‌ له‌كاتى گه‌ران و پشكنیى ئەفسەرانی پۆلیس لە ته‌رمیناڵى فەرمی پەروێزخان توانیویانە ده‌ستبگرن به‌سه‌ر چەند ئۆتۆمبێلێکدا کە سووتەمەنی قاچاخیان هەڵگرتووه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گومرگى مه‌رزى په‌روێزخان له‌ دیوى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ سنورى قه‌سری شیرین (كرماشان)، له‌دواین كاریاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر نزیكه‌ى 50 هه‌زار لیتر سووتەمەنی قاچاخدا گرتووه‌، كه‌ به‌نیازبوون ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بكه‌ن.

ڕائید ئیقباڵ کەرەمی ئه‌وه‌ى خستوه‌ته‌ روو ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌، 48 هەزارو 210 لیتر بەنزین و گازۆیلی قاچاخیان بە بەهای یەک ملیارو 31 ملیۆن ڕیاڵ پێبووه‌.

ناوبراو وتیشی: دۆسیه‌و په‌راوى تایبه‌ت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ كراوه‌ته‌وه‌و ڕادەستی دەسەڵاتە دادوەرییەکان کراون بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.

به‌وته‌ى ئه‌و فەرماندەی پۆلیسی گومرگى پارێزگای کرماشان، لە ماوەی هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، هەشت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر بەرهەمی نەوتی قاچاخ و سووتەمەنی لە دەرەوەی تۆڕی دابەشکردن لەو پارێزگایە دۆزراوەتەوە، به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو هەشت ئه‌وه‌نده‌ زیاتره‌، ژمارەیەکی زۆر لە قاچاخچییەکانی سووتەمەنی دەستگیرکراون.

شارۆچکەی سنووریی قەسری شیرین لە ڕۆژئاوای کرماشان کە زیاتر لە 186 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ عێراق و دوو سنووری فەرمی بە ناوەکانی پەرویزخان و خوسرەوی هەیە.

چالاکییەکانی قاچاخچێتی سووتەمەنی لەم ساڵانەی دواییدا لە سنوورەکانی پارێزگای قەسری شیرین باو بووە و کەسانی قازانجخواز سەرمایەی نیشتمانی بە نرخێکی کەم لە وڵات دەبەنە دەرەوە بۆ ئەوەی قازانجێکی کەم بەدەستبهێنن.

پلانی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی سووتەمەنی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە جددیترەوە پەیڕەو کراوە و زۆربەی ڕۆژەکانی ساڵ شاهیدی دەستبەسەرداگرتنی باری سووتەمەنی قاچاخ لە پارێزگای قەسری شیرین و ناوچەی سنووری پەرویزخان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار