دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 ده‌ستپێكردو چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت
2 ڕۆژ لەمەوپێش
ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا، سه‌رجه‌م بانكه حكومیه‌كان كراونه‌ته‌وه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌كى زۆر له‌به‌رده‌م زۆینه‌یاندا دروستبووه.
دابەشکردنی مووچە بە خانەنشینی شارستانی، خانەنشینی پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان دەستپێدەکات، دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 11ى ساڵى رابردوو ماوەی چوار ڕۆژده‌خایه‌نێت.
هاوکات له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى موچه له‌بانكه‌كاندا، مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەش کە هەژماری من یان هەیە له ئه‌مرۆوه ده‌توانن زووتر مووچەکانیان وەربگرن.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى پێشترى وه‌زاره‌تى دارایی، 65 هەزارو 350 مامۆستا‌و فه‌رمابه‌رى وەزارەتی پەروەردە کە خۆیان له هەژماری من تۆماركردوه مووچەکانیان پێش خراوه‌و لەڕێگەی ئامێرى ATM وەریده‌گرن.