کەشناسى: ئەمرۆ ئەگەرى باران بارین هەیە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمرۆ دووشەممە، بەگشتی ئاسمان نیمچە هەوربێت و لە بەشێک لە ناوچەکانی هەولێر و سلێمانی نمە باران ببارێت.

بەشى پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گوستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ باران لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت و هەروەها هەر لەو ناوچانە تەمیش دروست دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێ ئاماژە بەوەکراوە، بەهەمانشێوە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە 6.1.2025

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى , ئەگەرى  نمە باران هەیە  لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویی بەتایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر  , لە گەڵ دورستبوونى تەم لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویی.

پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە

خێراى با /   لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبیت ( 5 –  15) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان (  8 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر     : 14پلەى سیلیزى
سلێمانی  :12پلەى سیلیزى
دهۆک     : 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  13 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :   17 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار