بەرپرسێکی باڵا: تا کۆتایی ئەمساڵ کابینەى نوێى حکومەت پێکناهێنرێت

24 كاتژمێر لەمەوپێش



بەرپرسێکی باڵای کورد، رایدەگەیەنێت، ئەو بەربەستانەى لەبەرەدەم پێکهێنانی کابینەى نوێى حکومەتی هەرێم هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت، بۆەیە ئەگەرێکى بەهێز هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ حکومەت پێکنەهێنرێت.
رۆژنامەى شەرق ئەلئەوسەت، لەژمارەى ئەمرۆ سێ شەممەدا، لەسەر زارى بەرپرسێکى باڵاى کوردەوە، کە پێی باشنەبووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕاگەیاندوە “دواخستنی پێکهێنانی حکومەت تا کۆتایی ساڵ ئەگەری زۆرە”. چونکە دانوستانەکانی نێوان هەردوو حزب و هاوبەشی پۆستەکانیان لە هەرێم پەیوەستە بە هاوبەشییان لە حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.
بەرپرسە باڵاکەی کورد ڕەتی ناکاتەوە کە "بەربەست"ی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت.
ئەو بەرپرسە پێیوایە هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق کە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت، قەبارەی لایەنە کوردستانییەکان ئاشکرا دەکات، بەمەش توانای دانوستانیان لەگەڵ ڕکابەرەکانیان دەردەکەوێت و ئەمەش بەپێویستی دەزانێت لە پشکی ئەواندا ڕەنگدانەوەی هەبێت لە پۆستەکانی هەرێم.
ئەمرۆ سێ شەممە بۆ سێیەم جار پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتی نیشتمانى کوردستان لەهەولێر کۆبونەوە، ئەمە خولی سێیەمی دانوستانەکانیانە بۆ پێکهێنانی کابینەى نوێى حکومەتی هەرێم، بەبێ ئەوەی ڕێککەوتنێکی جددی و ڕاگەیەندراوی لێبکەوێتەوە.
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییە کوردییەکان باس لەوە دەکەن کە بڕیار دراوە لە کاتێکی دواتردا کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدرێت، کۆبوونەوەکە بۆ باسکردنی  ئەو ڕاپۆرتانەبووە کە هەردوولا سەبارەت بە دیدگاکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ هەرێم ئامادە یان کردوە.
بە شێوەیەکی نەریتی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بۆ یەکێتی نیشتمانى دەچێت، لە کاتێکدا پارتی دیموکرات پۆستی وەزیری دەرەوە وەردەگرێت کە پۆستێکی سیادیە، جگە لە پۆستە وەزارییە خزمەتگوزاریەکان.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کە لە 20ی ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردوو بەڕێوەچوو، پارتی زۆرینەى کورسیەکان (٣٩) کورسی لە (١٠٠) کورسی بەدەستهێنا، یەکێتی نیشتمانی بە ٢٣ کورسی پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار