لەسەر پرسى مووچە ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە

21 كاتژمێر لەمەوپێش



بڕیارە ئەمرۆ چوارشەممە، ئەنجومەنى وەزیرانى هەڕێم کۆببێتەوەو وەزارەتى دارایی دواڕوونكردنەوەی خۆى بەپێی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە و خشتەكانی تەرخانكراویی هەرێم لە بودجەی فیدراڵ بخاتە ڕوو.

بەپێى راگەیەندراوێکى فەرمانگەی میدیا و زانیاری کە لەماڵپەرى حکومەتى هەڕیم بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی 1ی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەییی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە و چەند بڕگەیەك تاوتوێ دەكەن.

لە بڕگەی یەكەمدا ڕاپۆرتێك سەبارەت بە بارودۆخی دارایی ساڵی 2024 لەبەر ڕۆشناییی دواڕوونكردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بەپێی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە و خشتەكانی تەرخانكراویی هەرێم لە بودجەی فیدراڵ دەخرێتە ڕوو.

پێشتر پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە رایگەیاند، تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبن بە بابەتی دارایی و پرسی مووچە.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدا دەکرێت، راپۆرتێکیش لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی ناوەندەی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.
راگەیەندراوەکەى حکومەت ئەوەش دەخاتەڕوو لە بڕگەی دووەمى کۆبونەوەکەى ئەمڕۆ ڕاپۆرتێك سەبارەت بە پشتبەستنی ژمارەی كەسیی بێهاوتا (UPN) و ئەنجامی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتریی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی پلاندانان دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی سێیەمدا بەرەپێشچوونەكانی پرۆژەی بەئەلیكترۆنیكردنی ناوەندیی خشتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم (پرۆژەی سیستەمی پەیرۆڵ)، بە گوێرەی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ دەكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار