لە بەریتانیا کوردێک هەوڵى کوشتنى کەسێک دەدات

17 كاتژمێر لەمەوپێش




كاوە ڕەش/ بەریتانیا 

پیاوێکی كورد، کە لەبەردەم شەمەندەفەرێکیدا دانیشتوە لەو كاتەدا، پاڵ بەكەسێكی پۆستەچییەوە دەنێت بۆ ناو سكەی شەمەندەفەرەکە، دادگای بەریتانیاش بەتاوانی هەوڵدان بۆ کوشتن، بۆ هەتا هەتایە سزای زیندانی بەسەردا سەپاند.
لە كامێراكانی چاودێری فەرمانگەی گوستنەوەی هێڵی ئاسینینی بەریتانیا دەردەكەوێت، پەناخوازێكی كورد، بەناوی بڕوا شۆڕش، تەمەن 24 ساڵ، دوای ئەوەی لە 3ی شوباتدا كەسێك بەناوی، (تادێوس پۆتۆچێکی) تەمەن 61 ساڵ، كە لەسەر سەکۆی هێڵی ڤیکتۆریا بەرەو باشوورگەشت دەكات، لەناو وێستگەی ئۆکسفۆرد سێرک، پاڵ بەو پیاوە  بە تەمەنەوە دەنێت بۆ ناو هێڵی ئاسینینی شەمەندەفەرەکەو هەوڵ بۆ کوشتنی دەدات.

‎قوربانییەكە لەكاتی كەوتنەخوارەوە بۆ ناو ڕێڕەوەكە، چانسی هەبووە كە دەستی لەتەزوی كارەبای شەمەندەفەرەكە نەداوە، هەرزوو لەلایەن ڕێبوارێکەوە یارمەتی دراوە لەڕێڕەوەکە دەربچێت.
دواتر ئەو كەسەی هەوڵی ڕزگاركردنی داوە، لەلایەن دادوەرەوە لەدادگای تاجی ناوخۆی لەندەن، بڕی هەزار پاوەندی وەك پاداشت پێبەخشرا.
‎داواکاری گشتی ڕایگەیاندووە، مەحاڵە شتێک لەخەیاڵتدا بێت، هەرگیز پاساو بۆ پاڵنانی کەسێک لەبەردەم شەمەندەفەرێکی لەو شێوەیەدا بهێنێتەوە. 
‎بڕوا شۆڕش، کۆچبەرێکی کوردەو لەڕێگەی وەرگێڕێکەوە بەڵگەو وتەكانی لەبەردەم دادواەر لێ وەرگیراوە، ئەو بانگەشەى ئەوەی کردووە، كە لەو كاتەدا زۆر "تووڕە" بووە لەو كەسە پۆستەچییە، چونکە هەستی کردووە پۆستەچییەکە بەنیگایەکی نامۆو ناشیرین سەیری كردووە.
‎ماکسین جارۆس جۆنز، لەبەشی لێكۆڵینەوە دەڵێت: "بروا شۆڕش هەوڵیداوە بەئەنقەست قوربانییەکە بکوژێت، كاتێك شەمەندەفەرەکە نزیكبۆتەوە، ئەو بەزۆر پاڵی  بە پۆستەچییەكەوە ناوە بۆ ناو ڕێڕەوەکە.
‎ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بیرکردنەوەی خێرای قوربانییەکەو بوێری ئەو ڕێبوارەی کە یارمەتیداوە، ئەو خێراییەی کە شۆفێری شەمەندەفەرەکە لەكاتی وەستانی نەبوایە، ئەوا کردەوەکانی ئەو پەناخوازە كوردە، دەیتوانی ژیانی قوربانییەکە بەفیڕۆ بدات.
‎ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هاتوچۆکاران بتوانن لەوێستگەو ڕێگاو بانەكان، بەبێ ترس و بەئازادی گەشت بکەن، دووربن لەتوندو تیژی و زیان. ئەو لێكۆڵەوەرە دەڵێت، بەم سزادانە هیوادارم وەك بیرخستنەوەیەک بێت، بۆ ئەو جۆرە كەسانەی بیر لەوکارانە دەكەنەوە، ئێمە بەو شێوەیەی کە یاسا ڕێگەی پێدەدات بەتەواوی لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكەین.
‎سام پەینتەر، كەئەویش وەك ئەفسەرێكی بەدوداچون لەوكەیسە كاری كردووە دەڵێ، من دڵخۆشم بەئەنجامی بڕیاری ئەمڕۆی دادگاو دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو کەسانە بکەم، کەبەشداربوون لە لێکۆڵینەوەکە كاریانكرد بەخێرایی تاوانكار، بڕوا شۆڕش بناسرێتەوەو دەستگیر بكرێت.
‎ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک لەسزای هەتا هەتاییدا دەردەکەوێت، بڕوا شۆڕشی تەمەن ٢٤ساڵ، تاکێکی لەڕادەبەدەر مەترسیدار بووە، سوپاس بۆ یەزدان، ئێستا لەسەر شەقامەکان دوورخراوەتەوەو لەپشت شیشی زیندانەكان زیندانكراوە. 
هیوادارم ئەو سزادانەی تاوانبار، هەندێک ئاسوودەیی و ئارام بۆ قوربانییەکە فەراهەم بکات، کە ئێستا بەردەوامە لەسەر چارەسەری چاکبوونەوەی لەو كردەوە ترسناکەی ڕووبەڕووی بۆتەوە لەلایەن بڕوا شۆڕشەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار