ئێران بە نیازە لە باشور پایتەختێکى نوێ دروستبکات

13 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ــ ئەو پلانەى حکومەت ڕووبەڕووی ڕەخنەی نەیارانی بووەتەوە

ــ ئامانج لەو هەنگاوە چارەسەرکردنی کێشەکانی قەرەباڵغی و کەمی ئاوە

حکومەتى ئێران، پلانی گواستنەوەی تارانی پایتەختی بۆ ناوچەی مەکران لە کەناراوەکانی باشوری وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

فاتمە موهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران، رایدەگەیەنێت ئامانج لەو هەنگاوە چارەسەرکردنی کێشەکانی قەرەباڵغی و کەمی ئاو و قەیرانی دابینکردنی کارەبایە، وڵاتەکە بەدەستەوە دەناڵێنێت بە تارانی پایتەختیشەوە.

موهاجرانی وتی: “پایتەختی نوێ لە باشوور دەبێت، لە ناوچەی مەکران و لە ئێستادا بابەتەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.”

وتەبێژەکەى حکومەتى ئێران، باسى لەوەکرد دوو تیمی تایبەتمەند پێکهێنراون بۆ لێکۆڵینەوە لە خەرجی و تێچووى پڕۆژەکە، پەرەپێدانی پلانێکی ئابووری لەسەر بنەمای ئابووری لە ناوچەی مەکران، کە تێیدا داوای پشتگیری لە ئەکادیمیست و پسپۆڕان دەکەن، لەوانە ئەندازیارو کۆمەڵناس و ئابوریناسان.

 

ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە پلانەکە هێشتا لەقۆناغی سەرەتاییدایەو ئەولەویەتێکی هەنگاوەکانى بەپەلە نابێت.

ئەو پلانەى حکومەت ڕووبەڕووی ڕەخنەی نەیارانی بووەتەوە، لەوانە ڕۆژنامەنووس عەلی جولاهىی، کە لەژێر ڕۆشنایی قەیرانی ئابووری وڵاتدا بە "نا واقیعی و مەترسیدار" وەسفیان کردووە. لەسەر پلاتفۆرمی “X” نووسیویەتی: “یاریگای ئازادی 18 مانگ دەخایەنێت و 24 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، کەواتە چەند کات و پارەی دەوێت بۆ گواستنەوەی پایتەخت؟”

زانراوە کە لە ساڵی ١٩٧٩ەوە چەند جارێک بیرۆکەی گواستنەوەی پایتەخت وروژێنراوە، بەڵام چەندین جار تووشی ئاستەنگی ئابووری و سیاسی و لۆجستی بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار