نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات 

دوێنێ



بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبێتەوە، بەشداریش لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بکات.

هەر لە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر یەکە لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق کۆدەبێتەوە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممەش بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەکات کە بڕیارە هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتی عێراق لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەبن. 

بەپێی زانیارییەکانیش تەوەری گفتوگۆکان بودجە و مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا دەبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار