بەغدا نەوت بۆ پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێم دەنێرێت

19 كاتژمێر لەمەوپێش



ــ تا ئێستا پشكی هەرێم لە نەوتی پاڵپشتیكراو لەلایەن بەغداوە نەگەیشتووە

ــ لەم هەفتەیە دەینێرێت، بەڵام بەشی سەدا 19ـی خێزانەکان دەکات

وەزارەتى سامانە سوروشتیەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رایدەگەیەنێت لەم هەفتەیەدت لە بەغداوە بڕێک نەوتی سپی بۆ پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆوەکان دابین دەکرێت، بەڵام بەشی سەدا 19ـی خێزانەکان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە کە تاوەكو ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نەگەیشتووە.
وەزارەتى ناوبراو دەڵێت: لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بڕیارە لەم هەفتەیەدا بڕێک لە نەوتی سپی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکان دابین بکرێت.

راگەیەندراوەکەى وەزارەت جەختى لەسەر ئەوەکردوەتەوە، بەڵام ئەوەی بەغدا دەینێرێت تەنیا بەشی 19٪ی پێداویستیی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە.
وەزارەتى سامامانە سروشتیەکانى هەرێم دەشڵێت: ئەگەر ئەو بڕە نەوتەش دابینکرا، بە چەند كاروانێک دەگاتە هەرێمی كوردستان و راستەوخۆ، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانەوە بە هەماهەنگیی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکاندا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار