کەشناسى: بارانبارین کۆتایی هات

5 كاتژمێر لەمەوپێش



بەرێوەبەرایەتى کەشناسى رایدەگەیەنێت بەپێى پێشبینیەکان شەپۆلى باران و سەرما،  کۆتایی هاتوەو  لەئەمڕۆوە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرماش بەرزدەبنەوە.

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمرۆ دووشەمە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، سەبارەت بە پێشبینى بۆ سبەینێ سێ شەممە کەشناسی  دەڵێت، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

ئەمرۆ کەشو هەواو پلەکانى گەرما بەمجۆرەن

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت
خێراى با /   لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبیت ( 5 –  20) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 9 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی  : 11 پلەى سیلیزى
دهۆک     : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  13 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :   17پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار