سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاو سودانى گفتوگۆ لەسەر ناردنەوەی كۆچبەران دەکەن

13 كاتژمێر لەمەوپێش



بەپێى راپۆرتێکى ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگ کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەنیازە لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، محەمەد شیاع سودانی، لە میانی کۆبوونەوەکەیاندا لە داونینگ ستریت، تاوتوێی ڕێککەوتنی گەڕانەوەی کۆچبەران بکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ستارمەر کەمکردنەوەی کۆچبەرانی بۆ بەریتانیا کردۆتە ئەولەویەت و ئامانجی ئەوەیە کە پرۆسێسکردنی هەزاران کۆچبەری عێراقی کە ساڵانە بە ڕێگای  "نایاسایی" دەگەنە ئەو وڵاتە.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەشڵێت: "رێککەوتنەکە یارمەتیدەردەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی بازرگانیی قاچاخچیییەکان و پەیامێکی روون دەبێت بەوەی ئەگەر بە شێوەیەکی نایاسایی بێیتە ئێرە، ناتوانیت چاوەڕێی مانەوە بکەیت."
ئەو هێماى بۆ ئەوەشکردوە زۆر خۆشحاڵە کە دەستیان بە دانوستانەکان کردووە بۆ ڕێککەوتنێکی گەڕانەوەی ئەوانە لە نێوان وڵاتەکانماندا.
نزیکەی ١٦ هەزارو ٤٩٩ عێراقی لە نێوان مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ تا ئەیلوولی ٢٠٢٤ گەیشتوونەتە بەریتانیا، بە بەلەمی بچووک کەناڵی ئینگلیزییان بەزاندووە، کە ١٢%ی سەرجەم کۆچبەران لەو ماوەیەدا پێکهێناوە.
کۆچی نایاسایی و یاسایی بابەتێکی سەرەکی بوو لە هەڵبژاردنی گشتیی مانگی تەممووزی بەریتانیا، کە پارتی کاری سەرۆکوەزیرانی هێنایە سەر دەسەڵات. لە هەمان هەڵبژاردندا پارتی ریفۆرمی راستڕەوی تووندڕۆی دژە کۆچبەری نایجڵ فاراج سەرکەوتنی بەرچاوی تۆمارکرد.
دانوستانەکانی ڕۆژی سێشەممە لەسەر ئەو ڕێککەوتنانە بنیات دەنرێت کە ئیڤێت کوپەر وەزیری دەرەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق لە مانگی نۆڤەمبەردا واژۆیان کردووە، کە بریتی بوون لە بەڵێنی پشتیوانی دارایی بۆ یارمەتیدانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

هەروەها سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و عێراق "رێککەوتنی هاوبەشی" واژۆ دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان و هەلی کار بۆ کۆمپانیاکانی بەریتانیا لە کەرتی ئاو، وزە، پەیوەندییەکان و بەرگری عێراق، بەپێی ئۆفیسی میدیایی سودانی.

ئەم ڕێککەوتنە بە بەهای 12.3 ملیار پاوەند (15 ملیار دۆلار)، بەشێکە لە پاکێجێکی هەناردەکردنی بەریتانیا و دوای کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە وردەکاری زیاتر ئاشکرا دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار