هەسەدە: لە مەنبەج و پردی قەرەقۆزاق ٢٨ چەتەى تورکیا کوژران
13 كاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانى سوریاى دیموکرات، ئامارەکانى شەڕو پێکدادانەکان لەسنورى باکووری بەنداوی تشرین و پردی قەرە قۆزاقى بڵاوکردەوە، 28 بەکرێگیراوى دەوڵەتى داگیرکار کوژراون، هەروەها 36 کەسی دیکەشیان بریندار بوون، 10 کەسیان برینەکانیان سەختە.
بەپێى راگەیەندراوەکەى هەسەدە دوینێ، دووشەمە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرو چەتەکانی هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا درێژە پێداوە، لەو هێرشانەدا هەموو جۆرە چەک، فڕۆکەی شەڕ، درۆن، تانک، کاتیشا و چەکی قورس بەکاردەهێندرێن، سەرباری هەموو ئەوانە، هێرشەکان بەرامبەر بەرخودانی شەڕڤانانمان تێکدەشکێن.
لەبەشێکى راگەیەندراوەکەى هێزەکانى هەسەدا هاتووە: چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئۆتۆمبێلی بی ئێم بی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هێرشیان کردە سەر مەزرای ئەبو سەعید لە باشوری رۆژهەڵاتی منبج. لەوێ شەڕێکی دژوار لە نێوان شەڕڤانانمان و چەتەکان روویداوە.
لەو چوارچێوەدا یەکینەکانی شەهید هارون گردبوونەوەی چەتەکانیان کردە ئامانج و ژمارەیەک چەتە کوژران و برینداربوون. بەهۆیەوە چەتەکان ناچاربوون بکشێنەوە. دواتر چەتەکان جارێکی دیکە هێرشی نوێیان ئەنجامدا.
بەپێى راگەیەندراوەکە، شەڕڤانان وەڵامێکی بەهێزیان بە چەتەکان داوەتەوە، شەڕەکە تا کاتژمێرەکانی دەمەوئێوارە بەردەوام بووە، لە ئەنجامدا ٥ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی چەتەکان تێکشکێندران و لە ١٨ کۆبوونەوەی چەتەکان درا.
هەسەدە ئەوەش روندەکەنەوە، هێزەکانیان بە چالاکییەکە کاریگەرەکانیان لە گردبوونەوە و خاڵەکانی چەتەکانیاندا. هەر جارێک کە گورزی قورس بەر لە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەکەوێت، بە فڕۆکەی شەڕ و درۆن هێرشی دژواریان ئەنجام دەدا. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٤ شەڕڤانمان برینداربوون.
هەروەها دەڵێن: لە پێکدادانەکاندا هێندەی روونبووەتەوە ٢٣ چەتە کوژران و ٢٤ چەتەش برینداربوون، برینی ١٠ لەو بریندارانە سەختە.
راگەیەندراوەکەى هەسەدە ئاماری گشتی شەڕەکانی دوێنێى خستەروو: ٢٨ چەتە کوژران، ٣٦ چەتە برینداربوون، کە برینی ٢٠ چەتەیان سەختە. هەروەها ٥ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەناوبران. هێزەکانمان گورزیان لە ٢٤ خاڵی چەتەکان وەشاند و درۆنێکی خۆتەقێنی چەتەکان خرایەخوارەوە. ٤ شەڕڤانمان برینداربوون و پەیوەندیمان لەگەڵ ٣ شەڕڤانمان پچڕاوە.