شێرپه‌نجه‌ى سنگ دیارترین جۆره‌كانى شێرپه‌نجه‌یە له‌ سلێمانى 

12 كاتژمێر لەمەوپێش



به‌پێى  ئامارێك كه‌ تایبه‌تە به‌توشبوانى شێرپه‌نجه‌ له‌پارێزگاى سلێمانى، ئافره‌تان زۆرترین توشبون كه‌ دوچارى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى (سنگ) بون‌و دواى ئه‌ویش كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ زۆرترین ڕێژه‌ پێكده‌هێنێت.
ئامارەکە لەلایەن نەخۆشخانەى هیوا ئەمرۆ سێ شەممە بڵاوکراوەتەوە، تایبه‌تە به‌ڕێژه‌ى توشبوانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌پارێزگاى سلێمانى 9 جۆرى شێرپه‌نجه‌ى له‌سلێمانى ئاشكراكردوه‌ كه‌ زۆرترین خه‌ڵك توشى بون.

هەر لەئامارەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو سێ هه‌زارو 310 كه‌س توشى شێرپه‌نجه‌ بون، له‌ئاماره‌كه‌دا ده‌ڵێت:"210 توشبوو له‌و ژماره‌یه‌ منداڵن".

به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه‌و دابه‌شكاریى توشبون به‌جۆره‌كانى شێرپه‌نجه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى سنگ (647) هاوڵاتى
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ (233) هاوڵاتى
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات (174) هاوڵاتى
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى قۆڵۆن (166) هاوڵاتى
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى غوده‌ (158) هاوڵاتى
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى مێشك (ده‌ماغ) (138) هاوڵاتى
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى میزڵدان (120) هاوڵاتى
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى مۆخ (104) هاوڵاتى
توشبوانى شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده‌ (102) هاوڵاتى

جۆره‌كانى دیكه‌ى توشبونى شێرپه‌نجه‌ش به‌هه‌زارو 468 كه‌س ئه‌ژماركراوه‌.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتی ساڵانەی هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2024، کۆی ژمارەی توشبوانی شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی بریتی بوە لەسێ هه‌زارو 310 توشبوی نوێ کە 210یان منداڵن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار