بە هەوڵى ئیدارەی بایدن مەزڵوم عەبدى و بارزانى کۆدەبنەوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



ماڵپەرى ئەلمۆنیتەری ئەمریکی، ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەمە بڵاویکردەوە، بڕیارە مەزڵوم عەبدى فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆببنەوە.
ماڵپەرى ئەلمۆنیتەری ئەمریکی، ئاماژەى بەوەکردووە کۆبوونەوەکەى مەزڵوم عەبدى و بارزانى، بەشێکە لە هەوڵە بەرفراوانەکانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەى گرژى و ئاڵۆزیەکان و لێک نزیکخستنەوەى تورکیا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات.

هەروەها دەڵێت :ئەمەش پێشکەوتنێکی گەورە دەبێت لە هەوڵەکانی ئیدارەی بایدن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزەکانى سوریاى دیموکرات بەسەرکردایەتى مەزڵوم عەبدى.
ئەو سەرچاوانە ئامادەنەبوون کاتى کۆبوونەوەکە بۆ ماڵپەرە ئەمریکیەکە ئاشکرابکەن، بەڵام رایانگەیاندووە کە "زۆر بە زوویی" دەبێت.

رۆژی دووشەممە، 13ـی کانوونی دووەم، د. حەمید دەربەندی، بەنوێنەرایەتى  مەسعود بارزانی سەردانی رۆژئاوای کوردستانى کرد، لە حەسەکە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، کۆبووەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار