دوای 10 رۆژ لە داخستنی رێگای خەلەکان کرایەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



دانیشتووانى ناحیەى خەلەکان و دەوروبەرى، ماوەى دە ڕۆژ بەردەوامبوون لەخۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین لە دژی تەواونەکردنی جووتسایدی خەلەکان – رانیەو چوار ئەمرۆ پێنج شەممە دوای 10 رۆژ لە داخستنی رێگاکەیان کردەوەو  بڕیاریشە ئەمڕۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە سەردانی ناحیەکە بکات.
سیروان سەرحەد قایمقامی دووکان، لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا وتى: دواى کۆبونەوەو راوێژکردن لەگەڵ خۆپیشاندەران، داواکاریەکانى ئەو خەڵکە جێبەجێ دەکرێت، لە ئەمرۆشەوە رێگەی سلێمانی - راپەڕین دەکرێتەوە و هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.
خۆپیشاندەران، داواکار ئەوەیان هەبوو بەزوویی دەستبکرێتەوە بەکارکردن لە پڕۆژەی رێگای سەرەکی سلێمانی – رانیەیە، ئەو داواکارییەیان کردبوەیە مەرجی کردنەوەی رێگاکە.

هاوکات بەپێى زانیاریەکان، بڕیارە ئەمڕۆ دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی خۆپیشاندەرانی خەلەکان بکات، بۆ چارەسەری کێشەکەیان و کردنەوەی رێگاکە بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل.
بەهۆی وەستانی کارکردن لە دووسایدی رێگەی نێوان جووتسایدی خەلەکان – رانیە، هاوڵاتیانى ئەو ناوچەیە رێگەی نێوان سلێمانی و هەولێر و ئیدارەی راپەڕینیان لە گوندی باداوان لە کانی وەتمان بەڕووی ئۆتۆمبێلی بار و تانکەردا داخستبوو، بۆ ماوەى دە ڕۆژ ئاستەنگى هاتوچۆیان دروستکرد.

ئەو هاوڵاتیانەى بەشداری خۆپیشاندان و گردبوونەکانیان کردوە، باسیان لەوەکردوە کارکردن لە رێگاکە وەستاوەو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنەکانی بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە جێبەجێ نەکردووە، هیچ وەڵامیشیان ناداتەوە، بۆیە ناچاربوون رێگاکە دابخەن.
لە ساڵی 2013 وە بڕیاری دووسایدکردنی رێگای دووکان – رانیە دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پرۆژەکە تەواونەکراوە، لەکاتێکدا ساڵانە چەندین رووداوی هاتوچۆ لەو رێگایە روودەدەن و دەیان هاووڵاتییش دەبنە قوربانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار