ئاسایشی هەرێم: کەسێکمان دەستگیرکردووە تۆمەتبارە بە کوشتنی خوشکەکەی

6 كاتژمێر لەمەوپێش



لەڕاگەیەندراوێکیدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت لەشاری هەولێر ژنێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت و هەڵدێت،  لە شاری کۆیە خۆی حەشاردابوو بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا لە ٢٠٢٥/١/١٥ تۆمەتبار دەستگیرکراو ئەو چەکی تاوانەکەی پێ ئەنجامدرابوو دەستیبەسەرداگیرا.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش

ڕۆژی ٢٠٢٥/١/١١ لەشاری هەولێر بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ژنێک بەناوی(ژ، ی، ت) لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت و پاش ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبار هەڵدێت.
 
دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەکە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەپێناو دەستگیرکردن و دۆزینەوەی تۆمەتبار دەستبەجێ بەدواداچوونی ورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری ئەنجام دەدات و دوای بەدەستهاتنی زانیارییەکان دەردەکەوێت تۆمەتباری رووداوەکە لە شاری کۆیە خۆی حەشارداوە و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا لە ٢٠٢٥/١/١٥ تۆمەتباری بکوژ بەناوی(ت، ی، ت) دەستگیربکەن و ئەو چەکی تاوانەکەی پێ ئەنجامدرابوو دەستیبەسەرداگیرا.

لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار