تورکیا ئامادەکاری دەکات هێرش بکاتە سەر کۆبانى
4 كاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەنوس هونەر ئەحمەد، ڕایدەگەیەنێت، ماوەی دوو رۆژە تورکیا ھێرشەکانی چڕ کردوەتەوە پلانی داگیرکردنی کۆبانی ھەیە، چاوەڕوانی ئۆکەی ترەمپە.
لەپەیامێکى ڤیدیۆییدا، هونەر ئەحمەد ڕۆژنامەنوس کە ئێستا لەڕۆژئاوى کوردستانە لەپەرەى تایبەتى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسوک دەڵێت: ماوەى دووڕۆژە تورکیا لەڕیگەى گروپە نزیکەکانى خۆیەوە، هێرشى بەرفراوانى دەستپێکردوە بۆ سەر بەنداوى تشرین و عەین عیساو تەلتەمرم و ناوچەکانى دەوروبەرى.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا دەشڵێت: ئەم هێرشانە هاوکاتە لەگەڵ هێنانى هێزى زیاتر بۆ ناوچە سنوریەکانى سەرێکانى و گرێ سپى، تورکیا ئامادەکاریدەکات، لە ئەگەرى هاتنە سەر دەسەڵاتى ترەمپ، باوەڕى پێبهێنتێت تورکیا ئۆپراسیۆنێک بکات و هەمووشتێک ئامادەبێت، بۆ ئەوەى لەماوەیەکى کەمدا ئەوەى تورکیا بیرى لێدەکاتەوە، هێرش بۆ سەر کۆبانێ دەستپێبکات.
ئەو ڕۆژنامەنوسە جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە بەبڕواى ئەو لەیەکەم رۆژى هێرشى ئەو گروپانە لە رۆژئاواى کوردستان، بەهەرجۆرو نرخێک بووە کۆبانێ داگیربکات، ئەوەى لەساڵى ٢٠١٤وە لە ڕێگەى داعشەوە پێى نەکرا ئێستا لەڕێگەى ئەو گروپانەوە بیکات.
هونەر ئەحمەد لەدرێژەى قسەکانیدا دەڵێت: تورکیا لەهەموو لایەکەوە ئەو گروپانەى بڵاوکردوەتەوە ئەوەى کە تەنها ماوەتەوە ڕەققەیە، بەکەوتنى ئەویش کۆبانێ بەتەواوەتى گەمارۆ دەدرێت، کە ئەمەش ئەوەیە تورکیاو خودى ئەردۆغان هەوڵى بۆ دەدەن.
هاوکات ئەو ڕۆژنامەنوسە، باس لەگرنگى ناوچەى بەنداوى تشرین دەکات، دەڵێت: گرنگى زۆرى هەیە، چونکە ئاوى حەلەب و ناوچەکانى دیکەى دابین دەکات، بەدەر لەوەش کارەباى لێ بەرهەم دەهێنرێت.
هونەر ئەحمەد ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، لەساڵى ٢٠١٧ گروپەکانى نزیک لەتورکیا بەپاڵپشتى فرۆکە جەنگیەکانى تورکیا، هێرشیان سەر گرێ سپى و سەرێکانى، دەستیان بەسەر پرۆژەى ئاوى عەلوبدا گرت، ئەو پرۆژەیە ئاوى حەسەکەو دەوروبەرى دابیندەکات، ئێستا لەحەسەکە هەرماڵیک مانگانە ٤٥٠ تا ٥٠٠ هەزار لیرەى سوریى ئاو دەکڕێت، کە ئەوئاوەش تەنها بۆ پاککردنەوەى ناوماڵ و کەلوپەل بەکاردەهێنرێت و جگە لەوەش دەبێت ئاو بکڕن و سەدان بیریش لەحەسەکە لێدراون، سەرەتاکانى وشکە ساڵى دەستیپێکردوەو کەمترین دەغڵ دان دەچێنرێت.
هونەر ئەحمەد دەشڵێت: کوردیش بەھەمان شێوە چاوەڕوانی ترەمپە بۆ کۆتایی ھێنانی جەنگ و راگرتنی تورکیا، دیار نییە ترەمپ کورد ھەڵدەبژێرێت یان تورکیا، ئەو بڕیارە چارەنووسی رۆژئاوای کوردستان دیاری دەکات.