ئه‌دهه‌م بارزانی: بەمەرجى ئەوەى پاسەوانم لەگەڵ نەبێت ڕێگەدەدەن بەشدارى پرسەى دایکم بکەم
2 ڕۆژ لەمەوپێش
لە پەرەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، ئه‌دهه‌م بارزانی، پەیامێکى بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت هه‌وڵمدا بگه‌ڕێمه‌وه بۆ بارزان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ناشتن و به‌شداریكردن له پرسه‌ی دایكمدا، به‌ڵام مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی بەمەرجی ئەوەى هیچ پاسەوانێکم لەگەڵدا نەبێت، ڕازی بوه لەگەڵ تەرمی دایکم بگەڕێمەوە بارزان، به‌ڵام من ڕازی نەبوم.
خەیریە عبدلرزاق، خێزانی شەهید شێخ عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی و دایکی شەهیدان عیماد و ئه‌دهه‌م بارزانی دره‌نگانی شه‌وی ڕابردو كۆچی دواییكرد.
لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا، کە له‌باره‌ی كۆچی دوایی داییكیه‌وه بڵاویکردوەتەوە، دەڵێت "مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی منی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ركرد، پێمنه‌كرا له‌و ماوه‌یه‌دا دایكی ئازیزم بۆ یه‌كجاریش بێت ببینم و چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا كه قسه‌م له‌گه‌ڵدا كرد، وتی دڵنیام جارێكی دیكه ناتبینمه‌وه".
ئەدهەم بارزانى ئەوەش دەخاتە ڕوو لەڕێگەى بافڵ جەلال تاڵەبانیەوە پەیوەندی کراوە بە ھۆشیار زێباری خاڵی مەسعود بارزانی و سیدادی برای کە رێگه بدەن بگەڕێینەوە بارزان، ئێمە ئەم شەو تەرتیبات دەکەین ئەدھەم بارزانی بێتە ماڵی خۆی لە مەسیفی و بۆ دوایینجار لە ناو کفندا رۆمەتی دایکی ببینێت، ھەر بەیانی یان پاش یەک رۆژ پرسە دەگەڕێتەوە ئێرە، دایکێک کە ھاوسەر و دو لە کوڕەکانی بە دەستی بەعسییەکان شەھید بون، کە ئەمڕۆ ئەوان لە پایتەختی کۆردستان بە ئازادی دەگەڕێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "لە وه‌ڵامی دەستپێشخەریەکەی بافڵ تاڵه‌بانیدا دەڵێن مانع نیە بێت، بەڵام نابێت پاسەوانەکانی کە کاک بافڵ بۆ منی داناون لە گەلیدا بن، بە ھەڕەشەکانی سەرۆکی پارتی تەواوی پاسەوانەکانی پێش ئێستای من دەرکران و لەگەڵ ئەوەشدا نابێت کەس لە گەلی بێت و پێویستە بە تەنیا بێت، لە حاڵەتێکدا کە ھیچ باوەڕییەک نەماوە و حوکمی گرتنی منیان دەرکردوە بە مادەی 21ی یاسای تێکدانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان".
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەو دەڵێت ئەو کوردستانەی کە بەشێکی زۆری ئێستا بە ھاوکاری ئەوان لە پارێزگای دھۆک و ھەولێر لە دەستی داگیرکراندایە، ئایە بەم شێوەیە وه‌ڵامی ھەمو چاکەکان و رزگارکردنیان لە شکستی سەدا سەد ئەگەر بە ھانیان نە چوبام دەدەنەوە.
ئه‌دهه‌م بارزانی ئەوەش دەخاە ڕوو بە بیری سەرۆکی پارتی ده‌هێنمه‌وه کە چیمکرد بۆ دایکی ئەو، دەستیان داوەته تەلەفۆنکردن بۆ خەڵک، کوڕەکانیشم کە ئێمە وتمان مانع نیە بگەڕێتەوە بەم مەرجە کە بە تەنها بێت ئایە خۆتان ئەمەرجەتان قەبول دەکرد؟.