دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە خراوەتە کارنامەى سبەینێى پەرلەمان

2 ڕۆژ لەمەوپێش



ئەمڕۆ دووشەممە، فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند سبەینێ سێ شەممە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوەو  دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی یەکەم یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵانی دارایی (2023-2024-2025 لەناو کارنامەکەدایە.
دوای دوو خوێندنەوەی جیاواز لەسەر هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمـی کوردستان، وابڕیار بوو دوینێ یەکشەمە دەنگ بە پرۆژە هەموارەکە بدرێت، بەڵام کێشەی تێکەوت و دەنگدان بە یاساکە دواخرا.

پێشتر سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری، ڕایگەیاندبوو: لە 17 ئەندامی لیژنەی پەرلەمانی 7 یان دژی بوون و نیسابیان تێکدا بۆ ئەوەی دەنگی پێنەدرێت، بە ئاشکرا وتیان ڕێگە نادەین و نابێت.
هەروەها وتیشی،" ئەگەر ئەو هەموارە نەکرێت، هەرێم بەردەوام دەبێت لەسەر تەسلیم نەکردنی نەوت، لە کاتێکدا بە فرۆشتنی نەوت بەشدار دەبین لە زیاد کردنی داهاتی عێراق."
هەموارکردنی یاسای بودجە تەنها بۆ ماددەى 12 بڕگەى (ج) ە کە تایبەتە بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوتى هەرێم، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە حکومەتى فیدڕاڵ رەزامەندی نیشاندا بۆ دیاریکردنی خەرجیى دەرهێنانى نەوتى هەرێمی کوردستان بە بڕی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
ئەمە لەکاتێکدایە کە نرخی دەرهێنانی هەر بەرمیلێک لە نەوت لە عێراق نزیکەی 6 دۆلارە. بەمەش بەشێکی زۆر لە فراکسیۆنە عێراقیەکان پێیان وایە 16 دۆلاری نەوتی هەرێم زۆرە و غەدرە لە حکومەتی ناوەندی.
هەرچەندە لە مانگی 3ی ساڵی 2023ەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، بەڵام بەرپرسانی باڵای عێراق ئاماژە بەوەدەکەن کە هەرێم، ڕۆژانە نزیکەی 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و بە ڕێگەی نایاسایی دەیفرۆشێت، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە. هەندێک لە چاودێرانیش ئاماژە بەوە دەکەن پێدەچێت

بەپێى ڕاگەیەندراوەکەى پەرلەمان جگە لەو بڕگەیە، بڕیارە سبەینێ لە دانیشتنەکەدا دەنگدان لەسەر یاسای پێشنیارکراوی باری کەسی، هەروەها دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی ئەو موڵکانە بۆ خاوەنەکانیان کە هەندێک بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشگێڕی هەڵوەشاوە دەیگرێتەوە بکرێت.
هەروەها ئەوەش باسکراوە کە "ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی دووەم یاسای لێبوردنی گشتی دەدات، هەروەها دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی یەکەم یاسای هەموارکردنەوەی یاساکە لەسەر بنەمای هاوتابوونی بڕوانامە و بڕوانامەی ئەکادیمی عەرەبی و بیانی ده‌دات". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار