هەژمارى من: فەرمانبەرانی سلێمانی لەڕێگای ئۆنلاینەوە دەتوانن خۆتان تۆماربکەن
15 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەمەودوا فەرمانبەرانی سلێمانی دەتوانن لە رێگای پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆماربکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی.
بەپێى راگەیەندراوێکى هەژمارى من، بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من، لەمەودوا فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لەڕێگای پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆماربکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو ئەم بژاردە نوێیە بەشێکە لە هەوڵەکانی هەژماری من بۆ ئاسانکاری لە تۆمارکردنی فەرمانبەران تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی ئاسان و بەبێ سەردانیکیردنی بنکەکانی تۆمار خۆیان تۆماربکەن.
هاوکات ئەوەش دەخاتەڕوو بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن (https://enketo.moda.digital.gov.krd/x/9jPTAyDU).