یەكگرتوو: شاسوار چەواشەكاری دەكات دوو مانگە خەریكی گفتوگۆیە بۆ ئەوەی بەشێكی دەستبكەوێت
13 كاتژمێر لەمەوپێش
فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت شاسوار عەبدولواحید ماوەی دوو مانگە خەریكی گفتوگۆیە لە گەڵ پارتی و یەكێتی بۆ ئەوەی بەشێكی دەستبكەوێت، ئێستا خەریکى موزایەدەو چەواشەكاری و زمانی برینداركردنە.
لە كۆنگرەیە رۆژنامەوانیدا فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، وەڵامێکى توندى سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێیان دایەوەو لەبەشێکیدا دەڵێن شاسوار عەبدولواحید پێشنیازێكی ئاوا باس لە حوكمڕانی درووستكردنی حوكمڕانی بێت، ناكرێت لەناو حەدیقەوەو لەناو سەیارەوە پرۆژەیەكی ئاوا بۆ خەڵك و لایەنە سیاسیەكان تەرح بكرێت، بەڵگەیە لەسەر ناجدی بوونی پێشنیازەكەی شاسوار عەبدولواحید.
سەبارەت بەهەڵوێستى یەکگرتوو، دەڵێن ئێمە دیدمان روونە و وتومانە ئۆپۆزسیۆنین و لەگەڵ پارتی و یەكێتی ناچینە حكومەت، كاك شاسوار ماوەی دوو مانگە خەریكی گفتوگۆیە لە گەڵ پارتی و یەكێتی بۆ ئەوەی بەشێكی دەستبكەوێت دیارە نەگەیشتووەتە ئەنجام لەگەڵ دەسەڵاتداران.
لەبەشیکى دیکەى کۆنگرەکەى یەکگرتوو دەڵێن: ئەو كە رازی نیە بە بەشی خۆی یان ئەوەی پێی دراوە رازی نیە، ئەبوایە لەگەڵ هێزەكانی تر ئۆپۆزسیۆنێكی جدی بین، نەك موزایەدەو چەواشەكاری و زمانی برینداركردن، لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە، ئێمە زۆر بەرۆشنی وتوومانە بەشداری حكومەت ناكەین، كۆمەڵ دەڵێت بەشداری پەرلەمانیش ناكەین كەچی دەیەوێت ئیحراجیان بكات.
هەروەها دەشڵین ئەوانە بەڵگەی ئەوەن ئەو پرۆژەیەی شاسوار عەبدولواحید ئیستهلاكی محەلی و ناواقیعیە، لەدوورەوە پێشنیازی وا دەلیلی ناواقیعیە، پرۆژەیەكی بێ بنەما و بێ پەیڕەوی.
فراکسیۆنى یەکگرتوو لەپەرلەمانى کوردستان ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، ئەو پێشتر دەیوت دەبێت بەرپرسانی پارتی و یەكێتی لەبەردەركی سەرا هەڵبواسرێن خێرە ئێستا دەیەوێت دەنگەكانی بە بەلاش بداتە لایەنێكی دەسەڵات،
دەشڵێن: ئەی بۆ لە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەیوت هەرگیز لەگەڵ یەكێتی و پارتی كۆنابمەوە دوای دوو مانگ گفتوگۆ و كۆبوونەوە دیارە نەگەیشتووەتە ئەنجام ئەمڕۆ دەیەوێت دەنگ بەلایەنێكی دەسەڵات بدات خۆی ئازادە