دەستەی دەستپاكی: دەستمان بەسەر (720) ملیۆن دینارى دزراودا گرت

2 هەفتە لەمەوپێش



كارمەندانی دەستەی دەستپاكی حکومەتى عێراق، توانیویانە تۆڕێك هەڵبوەشێننەوەو كاریان كردبوو بۆ چوونە ناو سیستەمی خەرجكردنی جیاوازی خانەنشینی لە كەركوك، هاوکات دەستیانگرتووە بەسەر (720) ملیۆن دینار دیناردا کەبە شێوەیەكی نایاسایی و بە زیادە خەرج کرابوون.
ئەمڕۆ هەینی دەستەی دەستپاكی لەبەیاننامەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئەوەیان خستووتە ڕوو، كارمەندانی دەستەی دەستپاكی توانیان تۆڕێك پوچەڵبكەنەوە كە كاریان كردبوو بۆ چوونە ناو سیستەمی خەرجكردنی جیاوازی خانەنشینی و خەرجكردنی بڕە پارە بۆ ژمارەیەكی زۆر لە خانەنشینان، و دەستیان بەسەردا بگرن لە كەركوك.
لەبەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکە هاتووە ئەو ئۆپەراسیۆنەی لەژێر یاداشتێكی دادوەریدا ئەنجامدراوە بە هەماهەنگی و سەرپەرشتی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك.

هەروەها دەڵێن: تیمێك لە نووسینگەی لێكۆڵینەوەی كۆمسیۆن پارێزگا پێكهاتبوو و توانیان سێ بەرپرس لە ناو دەستەی خانەنشینی نیشتمانی لقی كەركوك دەستگیربکەن، توانیبویان هەژماری خانەنشینان هاکبکەن، زیاتر لە( 720,000,000) دینار بۆ ژمارەیەكی زۆر لە خانەنشینان بە شێوەیەكی نایاسایی خەرجبکەن.
هاوکات ئەوەش ڕوونکراوەتەوە: ئەو تۆڕە سێ کەسیە، بەهاوکارى لایەنە دەرەكییەكان، دەستكاری نزیكەی (80) تۆماری خانەنشینییان كردووە.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو سێ تۆمەتبارە گواستراونەتەوە بۆ دادگاى كەركووك كە بەرپرسە لە پشكنینی دۆسیەكانی دەستپاكی، كە بڕیاری ڕاگرتنی داوە تاوەكو لێكۆڵینەوە، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی ماددەی (315) لە یاسای سزادانی هەمواركراوی ژمارە (111ی ساڵی 1969).
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار