دژە تیرۆرى عێراق: تیرۆریسـ.ـتێکمان لە سلێمانی دەستگیرکرد

2 هەفتە لەمەوپێش



دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرى حکومەتى عێراق، ڕایدەگەیەنێت، توانیویانە لەسنورى پارێزگاى سلێمانى تیرۆریستێک دەستگیر بکەن، هەروەها چەندین حەشارگە و ئەشکەوت لەناو ببەن.
لەڕاگەیەندراوێکیاندا دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەڵێن: بەمەبەستی پاراستنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان قارەمانانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەڕێوبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی خزمەتگوزاری ئاسایشی هەرێمی کوردستان، تیرۆریستێک لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراوە.

هەروەها ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی دژە تیرۆرى سلێمانی، لە قەزای توزخورماتوو (چیای بەلکانە) لەڕیگەى فڕۆکەوە چونەتە ناوچەکەو  لە ئەنجامدا (٣) ئەشکەوت کە مادەی ئامادەکراوی تێدابوو بۆ تەقینەوە لەناوبراون.
دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق دەشڵین لە گوندی زرکەش سێ کۆگا، ئۆتۆمبێل و ئەشکەوتی تیرۆریستانمان تەقاندەوە.
پێشتریش لە رێکەوتی 8.1.2025، دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر توانی ژمارەیەک ئەندامی داع*ش لە سنووری شارەزوور دەستگیربکات.
راگەیەندراوەکەى دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق دەڵێن ئۆپەراسیۆنەکان  بەردەوامە بۆ لەناوبردن و پاککرنەوەى پاشماوەی چەتەکانی تیرۆریس.تی داع.ش.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار