پۆلیسى ڕاپەڕین زانیارى لەسەر کوژرانى گەنجەکەى ڕانیە ئاشکرا دەکات
دوێنێ
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ڕاپەڕین، ڕایدەگەیەنێت کاتژمێر ۱ی ڕابردوو چوار کەس دانیشتووی ڕانیەیەن بەبرینداری گەیەنرانە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیانەوە بووە، یەکێك لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە ڕێگادا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی راگەیێندراوەکەى پۆلیس، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بە ڕاگیکردنی تۆمەتباران بە پێی مادەی (٤٠٦)و (٤۰٥ ف ۳۱) لە یاسایی سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
دەقى ڕاگەیەندراوەکەى پۆلیسى ڕاپەڕین
ڪاتژمێر (۱)ی ئەمشەو بەرواری ۲۰۲٥/۱/۲٦ چوار ڪەس بەناوەکانی (د، ج، ئـ) ڕەگەزی نێر لە دایڪبووی ساڵی ۲۰۰۷ پیشە خوێندکار دانیشتووی ڕانیە گەڕەڪی ڪێوەڕەش وە (ب، م، ئـ) ڕەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی ۲۰۰۹پیشە خوێندکار دانیشتووی ڕانیە گەڕەڪی ڪێوەڕەش وە (ژ، أ، ک) ڕەگەزی نێر لە دایڪبووی ساڵی ۲۰۰٤ پیشە ڪاسب دانیشتووی ڕانیە گەڕەکی ولادە وە ( بــ، ف، ک) ڕەگەزی نێر لە دایڪبووی ساڵی ۲۰۰٤ پیشە کاسب دانیشتووی ڕانیە گەڕەڪی سەرا بەبرینداری گەیەنرانە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کەشوێنەواری فیشەک بە جەستەیانەوە بووە.
سێ لە بریندارەڪان دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بە هۆی سەختی برینەڪانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەڪانی شاری سلێمانی کران و یەڪێك لە بریندارەڪانیش بەناوی (ژ، أ، ک) بەهۆی سەختی برینەڪەیەوە لە ڕێگادا گیانی لەدەستدا.
بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بە ڕاگیکردنی تۆمەتباران بە پێی مادەی (٤٠٦)و (٤۰٥ ف ۳۱) لە یاسایی سزادانی عێراقی ولێڪۆڵینەوەش لە ڕووداوەڪە بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین