وەزارەتى دارایی: لیستی مووچە پاک و بێ کێشەیە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



وەزارەتى دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی هەرێم پاک و بێ کێشەیە، بەڵگەش بۆ ئەوە هەموو ئەو پارانەی لەمانگی دوو تا شەش وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەبیانووی بوونی ناوی دووبارە و لەیەک چوو، ڕایگرتن، دوای پێدانی ڕوونکردنەوەى زانیاریەکان سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج کرایەوە.     
لەوەڵامى پەرلەمانتارێکى پەرلەمانى عێراقدا، کە ڕایگەیاندووە نزیکەی ٧٥٠ هەزار ناوی هاوردەی دووبارە و مردوو لە لیستی مووچەی هەرێم هەیە، وەزارەتى دارایی هەرێم لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردوەتەوە.

لەبەشێکى ئەو ڕاگەیەندراوەى وەزارەتدا ئەوەباسکراوە کەبەدرێژایی ساڵی ڕابردوو لە هیچ ڕاپۆرتێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و نووسراوی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەهیچ جۆرێک ئاماژە بەبوونی ژمارەیەکی لەو شێوەیە و کێشەی لەو جۆرە نەکراوە، وەک ئەو بەناو پەرلەمانتارە باسی دەکات.    
هەروەها دەڵێن: لیستی مووچەی هەرێم پاک و بێ کێشەیە، بەڵگەش بۆ ئەوە هەموو ئەو پارانەی لەمانگی شوبات تا حوزەیران وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەبیانووی بوونی ناوی دووبارە و لەیەک چوو، کێشەی بایۆمەتری و ژمارەی وەزیفی ڕایگرتن، دوای پێدانی ڕوونکردنەوە و خستنەڕووی داتا و زانیاریەکان سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج کرایەوە.

لەخاڵێکى دیکەى ڕونکردنەوەکەیاندا وەزارەتى دارایی جەخت لەسەر ئەوەدەکەنەوە کە  پرسی مووچە کێشەیەکی کۆن و گشتگیرە و تەنها وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لێی بەرپرسیار نییە، بەڵکو هەموو بابەتێکی تایبەت بەمووچە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دەدرێت.
وەزارەتى درایی دەشڵێن: ئەو پەرلەمانتارە لە چاوپێکەوتنەکەیدا چەند جارێک جەخت لەوە دەکاتەوە کە نزیکەی ٧٥٠ هەزار ناوی هاوردەی دووبارە و مردوو لە لیستی مووچەی هەرێم هەیە، ئەوەش هۆکاری درێژەکێشانی کێشەی مووچەیە، ئەوە لە کاتێکدایە میلاکی فیعلی ئێمە بەشارستانی و سەربازی لەبەغداد و لە لیستی مووچە نزیکەی ٧٠٢ هەزار کەسە، جێی خۆیەتی بپرسین ئەو ٧٥٠ هەزار ناوی دووبارە و مردووە لە کوێ جێ کراوەتەوە.  

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار