عێراق داواكاری نوێی ههیه لیستی مووچه گۆڕانكاری تێدادهكرێت
11 كاتژمێر لەمەوپێش
دوای ئامادهكردنی لیستی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێم بۆ مانگی یهك، جارێکی دیکە وەزارەتی دارایی عێراق داوای گۆڕینی لیستهكهی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەریمی کوردستان کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی عێراق، داوای کردووە لیستی ناوی ئهو فەرمانبەرانهی مۆڵەتی بێمووچەیان وهرگرتووه لهگهڵ کاتی دەستبەکاربوونەوەیان تۆمار بکرێت و بۆیان بنێردرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی رابردوو ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتەکان سەرقاڵی تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە بوون بۆ نێو لیستی مووچەی مانگی یەک، کە مۆڵەتی بێ مووچەن.
ئهم داواكارییه نوێیهی وهزارهتی دارایی عێراق رێکارێکی ئاسایی و کارگێڕییە، مانگانە گۆڕانکاریی هاوشێوە روودەدەن و کاریگەرییان لەسەر دواکەوتنی مووچە نابێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تاكو ئێستا مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، ئەوان پارەیان ناردووە و بەرپرس نین لەو مووچەیە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیش رەتیدەکاتەوە و رایگەیاندووە، ساڵی رابردوو پارەی پێویست بۆ مووچە نەنێردراوە.
بڕیارە سبەینێ، هەینى دواى تەواوبوونى کارەکانى شاندى وەزارەتی دارایی فیدراڵ، لە ماڵى فواد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدەن.
لە دوو ڕۆژى رابردوودا وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەندراوێکیاندا جەختیان لەسەر ئەوەکردەوەوە کە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هیچ داتایەکی تایبەت بە بەجێکردن (تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەرانی لە سەرجەم بانکەکاندا رادەستی وەزارەتی دارایی نەکردووە، دەبێت ئەو کەسانەمان بۆ ئاشکرا بکات کە زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی قسەیەکى رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچە دایەوەو دەڵێت "بە شێوەیەکی تەواو پیشەییانە و بە هەمان شێوازی وەزارەت و پارێزگاکانی دیکە، مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەین."