ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەى شاندى هەرێم و عێراق ئاشکرا کرا

4 هەفتە لەمەوپێش



بریکارى وەزارەتى دارایی عێراق، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆى بەغدا باسى مووچەی مانگی یەك و پاداشتی خانەنشینان کراووە، مووچەی مانگی یەكیش دەكرێت بە بنەما بۆ تەواوی مانگەكانی ئەمساڵ.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى، 31ـی کانوونی دووەمی 2025، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر پرسی مووچە، بودجە لە هۆتێل بەغدا کۆبوونەوە. 
ڕێباز حەملان بریکارى وەزیرى دارایی حکومەتى عێرق، دەربارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە دەڵێت: باسمان لە دوو بابەت كردوە، مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێم، مووچە و پاداشتی خانەنشینان، جگە لەو دوو بابەتە باسی هیچ بابەتێكی دیكە نەكرا، مووچەی مانگی یەك دەكرێت بە بنەما بۆ تەواوی مانگەكانی ئەمساڵ.

ناوبراو وتیشى: حكومەتی عێراق خانەنشینیی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە 1-1ی ئەمساڵەوە جێبەجێ دەكات، بەڵام ئەوەی 1-7ی ساڵی ڕابردوو هەرێمی كوردستان كردوویەتی لەسەر داهاتی خۆی داویەتی، بەمشێوەیەش بەردەوام دەبێت، بە هۆی ئەو وردەكارییەوە بەشی دووەمی كۆبوونەوەكەی سبەی تەواو دەكرێت.
بڕیارە سبەینێ شەممە، لەنێو وەزارەتی دارایی عێراق كۆبوونەوەیەكی دیكە لەنێوان شاندی هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت و تەواوكاری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ دەبێت.

هاوکات ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق لە هۆتێل بەغدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: باسی کێشەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانمان کرد و لە کەشێکی ئەرێنییدا بوو. هیوادارین سبەی تەواوبێت و رۆژی یەکشەممە پارە بنێردرێت."
شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی؛ ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و بەرپرس و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پەیوەندیدار بە پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 20 کەسە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار