کۆڵبەرێک لەنزیک پێنجوێن لەسەرما رەق بوویەوە

9 كاتژمێر لەمەوپێش



ماڵپەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕایدەگەیەنن شەوی ڕابردوو لە شاخەکڵنی سنورەکانی نێوان مەریوان و پێنجوێن، کۆڵبەرێک لەسەرما رەق بووەتەوە.
ئەو کۆڵبەرە گەنجێکی خەڵکی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ناوی مەهیار سەفەری لە ناوچە سنورییەکانی هەنجیران و لەکاتی کۆڵبەریدا بێسەروشوێن بووە،

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو کۆڵبەرە لەشاخ کەوتووەتە خوارەوە و برینداربووە، کەس نەبووە بەهانایەوە بچێ و لەسەرمادا رەق بووەتەوە، دوای سێ رۆژ، شەوی رابردوو خەڵکی ناوچەکە توانیویانە تەرمەکەی بدۆزنەوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستوەتەڕوو  درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی ئەو گەنجە هێنراوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و دوای توێکاری رادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە.
مەهیار سەفەری تەمەنی 21 ساڵە و خەڵکی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

بەپێی ئاماری تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان  KHRN، ساڵی رابردوو، 51 کۆڵبەری کورد کوژراون یان، گیانیان لەدەستداوە و 246 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار