بکوژى ڕووداوەکەى کانى باى سلێمانى دەستگیرکرا

13 كاتژمێر لەمەوپێش



پۆلیسى سلێمانى، ڕایدەگەیەنێت، بە تۆمەتی كوشتنی گەنجێك و لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتنەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراوە.

لەڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانیدا، پۆلیسى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كانی با لەشاری سلێمانی لە ڕوداوێكدا گەنجێك بە چەقۆ كوژرا و تۆمەتبار هەڵاتوە.
بەپێى ڕاگەیەندراوەکەى پۆلیس دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوە بۆ دۆینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتن – بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە لەماوەی كەمتر لە شەش سەعات تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
شەوى ڕابردوو لە گەڕەکی کازێوەی سلێمانی، شەڕە چەقۆ لە نێوان دوو هەرزەکار دروست بووە کە دراوسێی یەکتر بوون، یەکێکیان ئەو دیکەیانی بریندار کردووە و پاشان گیانی لەدەستداوە.
بەپێى زانیاریەکان، شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە، ئەو گەنجە لەدایکبووی ساڵی 2008 بووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە

دەقى ڕاگەیەندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى

بە تۆمەتی كوشتنی گەنجێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا 

بە تۆمەتی كوشتنی گەنجێك و لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتنەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كانی با لەشاری سلێمانی لە ڕوداوێكدا گەنجێك بە چەقۆ كوژرا و تۆمەتبار هەڵات، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوە بۆ دۆینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتن – بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە لەماوەی كەمتر لە شەش سەعات تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( ل، ت، ح ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار