مامۆستایانى مانگرتوو: سبەینێ بکەنە ڕۆژێکى فراوانى ناڕەزایی دەربڕین

7 كاتژمێر لەمەوپێش



مامۆستایان و فەرمانبەران، داوا لە هاوڵاتیان و سەرجەم چین و توێژەکان دەکات سبەینێ یەکشەممە، بکرێتە ڕۆژێکى فراوانى ناڕەزایی دەربڕین، هاوکات هەڕەشەى ئەوەش دەکەن گیانی هەر مامۆستایەکى مانگرتوو بكەوێتە مەترسیەوە، نایەڵین یەك بەرپرس بەسەلامەتی بسوڕێتەوە. 
ئەمڕۆ پێنج رۆژە مامۆستایان لەژێر خێمەیەکدان لەبەردەم بارەگاى نەتەوەیەکگۆتووەکان لە سلێمانى، بەهۆى ساردى کەش و هەواو درێژە کێشانى مانگرتنیان لەخواردن، تەندروستی زۆرینەیان ناجێگیرە.

عوسمان گوڵپى وتەبێژى خێمەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى مانگرتوو، لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، دەڵێت: پێنج ڕۆژە ئەو مامۆستایانە لێرەن، یاداشتێکمان بە زمانى عەرەبى و ئینگلیزى فەرەنسى داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئێرەمان وەک شوێنێکى ڕەمزیمان هەڵبژاردووە یوئێن لەبەردەم بەرپرسیاریەتیداو چاوەڕوانى وەڵامى ئەوانین.
وتەبێژەکەى مامۆستایانى مانگرتوو، وتیشى: داواکارم هاوڵاتیان سبەینێ بکەنە رۆژێکى فراوانى خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین لەبەردەم خێمەى مانگرتوواندا، لەکاتژمێر دەى بەیانیەوە تا ئێوارە لێرە بمێننەوە، تەمەننادەکەین کۆبونەوەکەى سبەێنێ پەرلەمانى عێراقیش چارەسەرێکى پێبێت بۆ مووچەخۆرانى هەرێم، ئەگینا ئێمە بەردەوام دەبین.

هاوکات هەر لەو کۆنگرەیەدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو چوار داواكاری سەرەكیان خستەڕوو، بریتین لە (رێزگرتن لە كەسێتی تاك و سەوەركردنی یاسا، بەر لەمووچە شکۆ گرنگترە، بە نیشتمانی كردنی موچەو دوورخستنەوەی لە ململانێی سیاسی، ئەمە بەر لەوەى خەڵک داواى بکات حکومەت خۆى دابینیبکردایەو نەیانکردایەتە ململانێى سیاسى.
هەروەها دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیان، لەگەڵ گەڕانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكان، دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە، بۆ موچەخۆران، له‌ ساڵی 2016وه‌ ڕاگیراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و مامۆستا وانه‌بێژانه‌ی كه‌ لابراون بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كانیان.

عوسمان گوڵپى ئەوەشى وت: ژیانی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه‌ مانیان له‌ خواردن گرتوه‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌، به‌ڵام جگه‌ له‌ به‌رده‌وامبون هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نیه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین، گیانی مانگرتوویەكمان بكەوێتە مەترسیەوە، نایەڵین یەك بەرپرس بەسەلامەتی بسوڕێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار