کۆبونەوەیەکى تر دەکرێت بۆ وردبینی لیستى تێچووی ساڵانەو مانگانە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پێویستە کۆبوونەوەیەکی دیکە بۆ وردبینی لیست و تێچووی ساڵانە و مانگانەى هەرێم ئەنجامبدرێت، هاوکات ئەو دەنگۆیانەى باس لەوە دەکەن تەیف سامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندی هەرێم جێهێشتبێت بەناڕاست دەزانێت.
لە بەیاننامەیەكى ڕۆژنامەوانیدا، وەزارەتى دارایی حکومەتى عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزیرى دارایی تەیف سامی كۆبوونەوەكەی بەجێنەهێشتووە، لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی یەكلاكردنەوە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم.
هاوکات ئاماژە بەوەدەکات، ئەو تۆمەتانە ناڕاستن، تەیف سامی بەشداری سەرجەم ئەو كۆبوونەوانەی كردووە كە لەوبارەیەوە ئەنجامدراون، بەو پێیەی كۆبوونەوەكان شایەتحاڵی گفتوگۆی بەرفراوان بوون بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەری دادپەروەرانە كە مافەكانی سەرجەم هاووڵاتیان زامن بكات.
وەزارەتى دارایی لەبەیاننامەکەیاندا دەڵێن بەگوێرەی كۆنتڕۆڵە یاسایی و داراییە كارپێكراوەكان و هەروەها بەشداریی لە كۆبوونەوەكەدا كردوە لەگەڵ شاندی هەرێم بە سەرۆكایەتی فوئاد حسێن و بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی هەرێم و ستاف و كارمەندە پێشكەوتووەكانی، هەروەها ئامادەبوونی ستافی پێشكەوتوو لە وەزارەتی دارایی فیدراڵی.
وەزیری دارایی جەختی لەوە كردەوە، پێویستە كۆبوونەوەیەكى دیکە لە وەزارەتی دارایی ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی لیست و تێچووی ساڵانە و مانگانەى هەرێم بتوانرێت ڕاستەوخۆ وردبینی بكرێت و پشتڕاست بكرێتەوە، هەروەها بتوانرێت هەمواركردنی پێویست بە زووترین كات ئەنجام بدرێت.
هەروەها ئەوەشى وت: كاركردن لەگەڵ لیژنە هاوبەشەكان بە سەرۆكایەتی وەزیر و لیژنە تەكنیكیەكانی هەردوولا لە بەیانییەوە تا درەنگانی شەو بەمەبەستی وردبینی و ئاشتكردنەوەی داتای مووچەی مەدەنی خانەنشینان، گرێبەستەكان بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی دارایی داوای لەسەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن و سەرچاوەكانی هەواڵ كرد كە دڵنیای دروستی لێكۆڵینەوە لە زانیارییەكانی دەسەڵاتە فەرمیەكان بكەن،هەروەها خۆیان بەدوور بگرن لەبڵاوكردنەوەی هەواڵی نادورست كە رەنگە بەشێوەیەكی ناڕەوا ڕای گشتی بوروژێنێت.