پێشەوا هەورامی: هەندێک لە مانگرتووان نوێنەری خەڵکی دژە کوردن

4 كاتژمێر لەمەوپێش



وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، بەشێك لە مامۆستایان مانگرتوو ئێمە وەك نوێنەری هەندێك سەركردەی دژە كورد سەیریان دەكەین.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، پێشەوا هەورامى، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەى مانگرتنى مامۆستایانى سلێمانیەوە دەڵێت: بەشێك لەو مامۆستایانەی ئێستا لەژێر خێمەدان لە سلێمانی، خۆپیشاندان و جادەگرتنیان بۆ ئەوەبوو كە ئێمە بچینە بەغداد موچە وەربگرین.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتیشى:  بەشێك لە مامۆستایان مانگرتوو ئێمە وەك نوێنەری هەندێك سەركردەی دژە كورد سەیریان دەكەین، هەندێك دەموچاویان تێدایە هێندەی باوەشیان كردووە بە هەندێك سەركردەی بێزراوی میلیشیا عێراقییەكاندا رەنگی ئەوانیان گرتووە، ئەمانە کەى و لەکوێ نوێنەرى مامۆستایانن.
پێشەوا هەورامى ئەوەشى وت: چەند كەسێكیان بەروونی دیارە بۆچی مانیانگرتووە و خۆیان دەنوێنن، پێشتریش ئەم سیناریۆیانەمان بینیوە كە بەشێكیان خۆیان كاندید دەكەن لەسەر حسابی خەڵكی خۆیان دەوڵەمەند دەكەن و دەبنە کاندیدى پەرلەمان و لیستیان دەبێت.

لەلایەکى دیکەوە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتى کوردستان، سەبارەت بە مانگرتنەکەى مامۆستایانى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت، پێمان وایە هەقى خۆیانە داواى مافى خۆیان بکەن، بەس مووچەو هەقى ئەوان لاى حکومەتى هەرێم نییەو لاى بەغدایە.
ئەو بەرپرسەى پارتى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا، وتى: ئیشەڵا  تیمەکانى تەندروستى نایەڵن تەندروستیان ئەو مامۆستایانە تێکبچێت، داوای سەلامەتی بۆ مانگرتووەكان دەكەین، ئەوان هەقیان لای حكومەتی عێراق نیەو لە بەغدایە.
ماوەى شەش رۆژە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران، بەرامبەر ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی، دژى دواکەوتنى مووچەکانیان مانگرتنیان لەخواردن راگەیاندووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار