نیچیرڤان بارزانى: ئومێده‌وارین به زووترین كات پرسى مووچه چارەسەر ببێت
24 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى له ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى ده‌كات و دەڵێت ئومێده‌وارین ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه و به زووترین كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى یه‌كجاریى پرسى مووچه و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت.
دوێنێ یەکشەممە، بە زۆرینەی دەنگ هەمواری پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی وڵات پەسەندکرا و بەوەش رێگە لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەکرێتەوە..
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: پێشوازى له ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه له ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنیدا، به‌شدار بوون.
لەبەشێکى دیکەى راگەیەندراوەکەى سەرۆکى هەرێم ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ئه‌مه هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه و به خێر و به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هەروەها دەشڵێت: ئومێده‌وارین ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه و به زووترین كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى یه‌كجاریى پرسى مووچه و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت. دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به دیالۆگ و لێكگه‌یشتن به‌رده‌وام ده‌بین.
نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى تایبه‌تى هەیە بۆ سه‌رۆكوه‌زیران محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دڵسۆزانه و به گیانێكى نیشتمانى، دەڵێت: له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به بودجه و مووچه و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. ده‌ستخۆشى له شاندى دانوستانكار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق ده‌كه‌ین.