نێچیرڤان بارزانى: داوا لە مامۆستایان دەکەم ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن
18 كاتژمێر لەمەوپێش
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، له نزیكه‌وه چاودێریى دۆخى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو دەکات و په‌یام و داواكارییان به‌ته‌واوى به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتووه، "بۆیه داوایان لێ ده‌كه‌م ره‌چاوى بارى ته‌ندروستییان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن".
لە راگەیێندراوێکدا، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە دەڵێت، "له نزیكه‌وه چاودێریى دۆخى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو ده‌كه‌م كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه، مانیان له خواردن گرتووه.
ئەو وتیشى: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوایه‌كى ره‌وایه و هه‌موومان پشتگیریى لێ ده‌كه‌ین".
لەبارەی چارەسەری پرسی مووچەوە، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له سه‌رۆكایه‌تى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵێكى زۆریان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى داوه، "هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجامى گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنى هه‌ردوولا و به هاوكاریى لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان، هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى په‌سند كرا و ئومێدى چاره‌سه‌رى یه‌كجاریى پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داوا لە مانگرتووان دەکات کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن و دەڵێت، "په‌یام و داواكاریى مامۆستایان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، به ته‌واوى به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتووه.
سەرۆکى هەرێم دەڵێت: بۆیه داوایان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوى بارى ته‌ندروستییان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن. هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه که هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى عێراق.