عێراق رێکارەکانى رادەستکردنى نەوتى هەرێمى بە کۆمپانیاى سۆمۆ دەستیپێکرد
12 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتى نەوتى عێراق رێکارەکانى رادەستکردنى نەوتى هەرێمى بە کۆمپانیاى سۆمۆ دەستیپێکرد، دواى رۆژێک لە پەسەندکردنى هەموارى بودجە بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێکمى کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەیاننامەیەکى ڕۆژنامەوانیدا حیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، دەستپێکردنی ڕێکارەکانی گەیاندنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە کۆمپانیای سۆمۆ ڕاگەیاند.
بەیاننامەکەى وەزارەتی نەوت ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەستپێکردووە بە ناردنی نوسراوێکی فەرمی بۆ گەیاندنی نەوت بەشێوەیەکی یاسایی بە کۆمپانیای سۆمۆ.
بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بتوانێت بەرهەمە نەوتییەکانی هەرێم وەربگرێت و لە ڕێگەی کۆمپانیای نیشتمانییەوە هەناردەی بکات.
لەبەیاننامەکەشدا ئاماژە بەوەشکراوە، رێکارەکان لەگەڵ حکومەتی تورکیا هەیە بۆ ئامادەکردنی هێڵی بۆری عێراق - تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێکراوە.
عەبدولغەنی ئەوشى ڕوونکردەوە، بڕە دیاریکراوەکان لە 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمتر نین لە نەوتی هەرێم، ڕادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکرێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا هەناردە بکرێت.
دەستکردن بە رێکارەکانى رادەستکردنى نەوتى هەرێم بە سۆمۆ، دواى رۆژێک دێت لە پەسەندکردنى هەموارکردنى بودجەى عێراق بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان، کە لە ساڵى 2023 ەوە و لەسەر سکاڵاى عێراق و بەبڕیارى دادگاى ناوبژیوانى پاریس راگیراوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەنگاوە بەرپرسیارانە و بنیاتنەرە دەربڕی کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە گیرایەبەر بە پەسەندکردنی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی عێراق.
هاوکات داوای لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی، و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی کرد، دەستبەجێ دەست بە ئەم کارە بکەن و جێبەجێی بکەن هەموارکردنەوە.
لاى خۆیەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پێشوازیی لە پەسەندکردنى هەموارەکە کرد و هیواى خواستووە ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی دیکە و پابەندبوونی حکومەتی فیدراڵ بە ناردنی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.