وەزارەتى دارایی: پارەکە گەیشت و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
5 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمرۆ تەمویلی مووچەی مانگی یەک خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەت، سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلەکەن و لەنزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک لەپەڕەى تایبەتى خۆیان وەزارەتی دارایی هەرێم، لە راگەیەندراویکدا نیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە، 4-2-2024) بڵاویانکردەوە: دەڵێن ئەمڕۆ بڕی (٩٥٨،٠١٢،٣٣٢،٧٥٩ ) دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاتوە.
دەقى ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم.
تەمویلی مووچەی مانگی یەک خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
ڕۆژی سێ شەممە ٤ ی شوباتی ٢٠٢٥، بڕی ( ٩٥٨،٠١٢،٣٣٢،٧٥٩ ) دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
تیمەکانی وەزارەتی دارایی سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلەکەن و لەنزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.