پزیشكیان و مەشھەدانی و لەتاران کۆبونەوە
21 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مەحمود مەشھەدانی لە میانی دیداری لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان لە تاران جەختی کردەوە لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مەحمود مەشھەدانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران چاوی بە سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان کەوتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران خراوەتە بەرباس و لەوبارەیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی کردووەتەوە لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.
باسی لەوەش کردووە کە لە ھەر میانی دیدارەکەدا، باس لە پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران کراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی پێشھاتەکانی سەر ئاستی ھەرێمیی و ڕەنگدانەوەی پێشھاتەکان لەسەر وڵاتانی ناوچەکە.
ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مەحمود مەشھەدانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران